کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی شامی نوێ لە دیمەشق

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ چوارشەممە، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی دارستانەکان لە ناوچەی شامی نوێ لە دیمەشقی پایتەخت، کەوتەوە، ئەویش لە ئەنجامی سوتانی خێرای چیمەنی بەهار و گواستنەوەی لە رێگەی باوە بۆ ناوچەکە.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا، لە راگەێنراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، “ئاگرێک لە زەوییە دارستانییە چڕەکان بەهۆی سوتانی گیاوە کەوتەوە کە بە هۆی باوە گواسترایەوە بۆ ناوچەی دوورگەی دەیەم لە شامی نوێ لە دیمەشق”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کاروانێکی بنکەی پۆلیسی دوممار و لقی هاتوچۆی دیمەشق و تیمی ئاگرکوژێنەوەی دیمەشق بەرەو ئەو شوێنە رۆیشتوون کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کاریان تێدا کردووە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

  هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئاگرکەوتنەوەکان نەبووەتە هۆی زیانی گیانی، و لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ زانینی هۆکارەکانی ئاگرەکە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی