ئەسەد لە دیدهوانییهكدا تاوتوێی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا‌و رێگه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كرد
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب-نۆرس پرێس
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار له ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی (ئه‌سه‌د) رایده‌گه‌یه‌نێت، “:هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیایان به جدی گرتوه”و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا پێویسته ئاماده‌كاری بكرێت بۆئه‌وه‌ی “به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه” ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌م قسانه‌ی حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی، له میانی دیدهواییهكدا كرا كه لقی عه‌فرین و شه‌هبای “ئه‌سه‌د” له شارۆچكه‌ی ڤاڤین له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب رێكیخست و تێیدا ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌كان و داموده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌كه ئاماده‌ی بون.
عه‌لی بۆ نۆرس پرێس له په‌راوێزی دیدهوانییهكه وتی، “ئه‌سه‌د له رێی سیاسییه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات رێ له توركیا بگرێت هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خۆسه‌ر ئه‌نجامبدات.”
ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی، “دۆخی سیاسی ئێستا له ساڵانی پێش‌و جیاوازه‌و توركیا نه‌یتوانی ره‌زامه‌ندی هێزه گه‌وره‌و كاراكان به‌ده‌ستبهێنێت بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر پارسه‌نگه سیاسییه دژ به یه‌كه‌كان له رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار له ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی پێیوابو، “هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێ به توركیا ناده‌ن ئۆپراسیۆنی نوێی سه‌ربازی ئه‌نجامبده‌ن و وه‌ك پێش‌و توركیا هیچ كارتێكی به ده‌سته‌وه نییه به‌كاری بهێنێت.”
به وته‌ی حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، “توركیا بوه ده‌وڵه‌تێكی ترسناك و له هه‌مو ناوچه‌كان پشتیوانی له تیرۆر ده‌كات.. بۆیه رێگه‌دان به توركیا، رێگه‌دانه به سه‌رله‌نوێ فراوانخوازی تیرۆر.”
هاوكات جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، هه‌ڵوێسته‌كانی دیمه‌شق سه‌باره‌ت به بونی توركیا له‌سه‌ر خاكی سوریا “شه‌رمنانه‌یه”و پێویسته ئه‌و پرسه ببرێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.