هەولێر- نۆرس پرێس
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی دوپاتی کردەوە بەشداری لە مۆندیالی 2026 دا ناکات، کە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.
مێسی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای گرێبەستکردنی لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی ئەمەریکی ڕایگەیاند، دوایین مۆندیالم لە ژیانی وەرزشیدا ئەنجامدا و پاڵەوانێتیەكەم بردەوە، نازانم لە داهاتودا چی ڕودەدات، بەڵام لە ئێستادا هیچ نیازێکم نییە کە جارێکی دیکە بەشداری بکەم.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی وەک پێشتر وتوومە، بۆچونم لەو بارەیەوە نەگۆڕیوە، حەز دەکەم لەوێ بم بۆ بینینی، بەڵام بەشداری ناکەم.
کاتێک پرسیار لەبارەی ئاواتەکەی و زیادبونی ژمارەی بردنەوەی تۆپی زێڕینی لێكرا،گووتی، لەم قۆناغەی ژیانی وەرزشیمدا گرنگی پێنادەم، بۆ من نەبوەتە شتێکی گرنگ، هەمیشەش دەڵێم خەڵاتی تاکەکەسی گرنگترینیان نییە، ئەوەی بۆ من گرنگە خەڵاتی گروپی و پاڵەوانێتییەکانە، گرنگترین پاڵەوانێتیش مۆندیالە، ئەمە گەورەترین خەڵاتی منە.