نەتەوە یەکگرتوەکان: لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا زیاتر لە ١٠٠ کەس لە كه‌مپی هۆل کوژراون
قامشلۆ – نۆرس پرێس
عیمران ره‌زا، رێکخەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا رایگەیاند، لە ماوەی 18 مانگدا زیاتر لە 100 کەس لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای كوردستان کوژراون کە لە نێویاندا ژن هه‌ن.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کەمپەکە 26 حاڵەتی کوشتنی تۆماركردوه كه 10یان سوریین و لەنێویاندا پزیشکێکی فریاگوزاری مانگی سووری کوردی هه‌بو ،و 14 پەنابەری عێراقی کە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی کەمپەکە پێکدەهێنن، هەروەها دۆزینه‌وه‌ی دو تەرمی نەناسراو له‌نێو كه‌مپه‌كه‌دا، جگە لە ١٥ هەوڵی کوشتن کە سەرکەوتو نەبون.
ره‌زا ئاماژەی به‌وه‌شدا کە کەمپەکە باری ئه‌منی تێدا ناجێگیره، لە کاتێکدا ئەو منداڵانەی تێیدان ده‌ژین له “ژیانێکی بێ ئایندە ماونه‌ته‌وه”، چونکە لە سەدا ٩٤ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه ژن و منداڵن.
كه‌مپی هۆل له‌ڕۆژئاوای كوردستان كه ته‌نها 45 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەكەوه دوره، ژن و مناڵه‌كانی داعشی تێدا نیشه‌جێ كراوه، بەپێی دوایین ئاماری فەرمی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ری کە به‌ده‌ست نۆرس پرێس کەوتوە، نزیکەی ٥٥ هەزار و ٨٢٥ کەس لە خانه‌واده‌ی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەخۆدەگرێت، کە ٢٨ هەزار و ٧٢٣ کەسیان هاوڵاتی عێراقین و ١٨ هەزار و ٨٤٨ کەسیان سوری و ٨ هەزار و ٢٥٤ کەسیشیان هاوڵاتیانی بیانی.
به‌پێی رێكه‌خه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له سووریا ژماره‌ی كوشتن و تاوانه‌كانی كه‌مپه‌كه ، له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی 2021وه، گه‌یشته 106 كوشتن، ره‌زا پێیوایه چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته له قه‌بوڵ كردنی وڵاته‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه وه‌ڵاته‌كه‌ی خۆیان و كه‌مپه‌كه به ته‌واوی به‌تاڵ بكه‌ن.