نەخۆشیەکی مەترسیدار لە نێو کامپێکی رۆژئاوایی کوردستاندا بڵاوبووەتەوە
تەبقە – نۆرس پرێس
بەرێوبەرایەتی کەمپی مەحمودلی لە گوندەواری رەقە لە باکووری سوریا، ئەمرۆ سێشەممە، 13ی حوزەیرانی 2023، هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی “پەتایەکی مەترسیدار” لەنێو ئاوارەکاندا، دوای ئەوەی سەدان حاڵەتی توشبوون بە “دڕکەومێکوتە” تۆمارکرا.
ماوەی سی مانگ دەبێت، کە ئاوارەکانی کەمپی مەحمودلی بەدەست بارودۆخی ژیان و مرۆیی “خراپ” دەناڵێنن، لە ئەنجامی وەستانی پشتیوانی مرۆی بۆیان، دوای ئەوەی بەرێوبەرایەتی خۆسەر کارەکانی “کۆمەڵەی مەودا”ی سەر بە بەرنامەی خۆراکی جیهانی راگرت، بەهۆی ئەنجامدانی چەندین پێشێلکاری.
سیهام عەقلە، بەڕێوەبەری کەمپی مەحمودلی رایگەیاند، تۆمارکردنی توشبوون بە دڕکەومێکوتە هاوکاتە کە ماوەی سێ مانگ دەبێت پاکێچی (سەبەتەی) پاکوخاوێنی بە سەر ئاوارەکانی کەمپەکەدا دابەشنەکراون.
هەروەها هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتای زیاتر لە ماوەی داهاتوودا، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامی نەبوونی کەرەستەی پاکوخاوێنی لە کەمپەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕێکی “زۆر کەم” دەرمان هەیە کە بەشی دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکان ناکات.
بەڕێوەبەری کەمپی مەحمودلی بۆ نورس پرێس روونیکردەوە، کە بارودۆخی ئاوارەکانی ناو کەمپەکە”زۆر خراپە”.
عوقلە بانگەوازێکی ئاراستەی رێکخراوە مرۆییەکان کرد کە بە خێرایی دەستی هاوکاری درێژبکەنەوە بۆ دابینکردنی پێویستی ئاوارەکان بۆ سەبەتەی پاکوخاوێنی.
لە نێو کامپی مەحمودەلی 6 رێکخراوی مرۆیی و 4 کۆمەڵە، کە تایبەتن بە دابینکردنی ئاو و نان و غاز و پەروەردە و پاراستن و پاڵپشتی بۆ ئافرەتان، لەگەڵ خاڵێکی پزیشکی لە کەمپەکەدا هەن.
کەمپەکە هەزار و 814 خێزانی تێدا نیشتەجێیە کە ژمارەیان 9 هەزار و 184 کەسە و زۆربەیان خەڵکی گوندەوار و شارەکانی (حەلەب، حومس، حەما و دێرەزوور)ن، کە ئێستا ناوچەکانیان لە ژێر کۆنترۆلی هێزەکانی حکومەتی سوریادان.
لەنێویاندا زیاتر لە چوار هەزار و 500 منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵ، هەروەها نزیکەی هەزار و 150 منداڵی ساوا، جگە لەوەی 276 کەس کەمئەندامی جەستەیی و دەروونییان هەیە، هەروەها 578 کەس کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
ئەمەل عیسا، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار لە تەبقە بە نورێس پرێس رایگەیاند، لەم هەلومەرجەدا بەرێوبەرایەتی خۆسەر ناتوانێت “یارمەتی بۆ ئاوارەکان دابین بکات و ئەوەی پێشکەشی دەکات زۆر کەمە.