داعش بەرپرسیارێتی شەهیدکردنی هاوڵاتیەکی سڤیل دەگرێتەئەستۆ
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنج شەممە، داعش لە رێگەی میدیاکانی نزیک لەخۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە گرتن و شەهیدکردنی کەسێکی سیڤیل راگەیاند، لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاژانسی ئەعماق كە نزیكە لەو رێكخراوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە “چەكدارانی رێكخراوەكە توانیان گەنجێک بە ناوی “عایش ئەلمێزەر” دەسگیر بکەن و دوای لێکۆڵینەوە کە زانیان پەیوەندی هەیە بە (هەسەدە) وە، کوشتیان”
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە داعش گەنجە تەمەن 17 ساڵانەکەیان لە مەڵەکەی دەرهێناوە، کە لەگەڵ خانەوادەکەیدا دەژی، دوای شەهیدکردنی تەرمەکەیان هێناوتەوە بەر ماڵیان کە نامەیەکی لەسەر نوسراوە، گوایە بە هۆی پەیوەندیەوە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات، کوژراوە.
هەمان سەرچاوە پشتڕاستی کردەوە کە قوربانیەکە کەسێکی سڤیلە و کاری ئازاد دەکات، پەیوەندی بە هیچ گروپ و لایەنێکی سیاسی و سەربازیەوە نییە.
سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە لەم دواییانەدا لەلایەن هەسەدەوە دەستپێکراوە، گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور زۆربوونی حاڵەتەکانی تیرۆرکردن بەخۆوە دەبینێت، ئەویش ئەندامانی “هەسەدە” و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتی خێڵەکان و دانیشتوانی مەدەنی دەکاتە ئامانج
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، داعش بانگەشەی هەشت ئۆپەراسیۆنی دژ بە هەسەدە کردووە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا، کە چواریان لە دێرەزور بوون.