ئەوچەکدارە دەستگیرکراوانە هێرشی پچڕ پچڕیان کردبووە سەر ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان
هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممەی ڕابردوو، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی چوار چەکداری داعشیان لە کەرکوک و نەینەوا ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە سێ چەکداری داعش دەستگیر بکەن.
شانەی ئەمنی ئاماژەی بەوەشدا، دەستگیرکردنی ئەو سێ چەکدارە لە چوارچێوەی هەوڵە هەواڵگرییەکاندا هاتووە بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئەو کەسانەی لە هێرشی داعش بۆ سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە کەرکووک لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا.
ئەوچەکدارە دەستگیرکراوانە هێرشی پچڕ پچڕیان کردبووە سەر ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان، هەروەها مەفرەزەیان لە کەرکوک دادەنا بۆ تیرۆرکردنی کارمەندانی سوپا و پۆلیس لە دەڤەری حەویجە و ڕیاز لە باشووری کەرکوک.
هاوکات، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعشی ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی دانانی بۆسەیەکی ورد لە ناوچەی کۆگجەلی لە لای چەپی شاری مۆسڵ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری، ئەو چەکدارە دەستگیرکراوە لە ڕیزەکانی مەفرەزە هاونەکانی ویلایەتی جەزیرە لە قەزای زومماری تەنیشت سنووری سوریا کاردەکات.