عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە ناحیەی راجۆ و جندرێس لە گوندەواری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، چەند کەسێک بریندار بوون کە منداڵیشیان تێدابوو.
سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە به نۆرس پرێسیان راگه یاند، له ئه نجامی دوو رووداوی هاتووچۆ له گوندەواری عه فرین، حه وت که س برینداربوون که دووانیان منداڵ بوون.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەسەر رێگای نێوان شارۆچکەی راجۆ و مێدان ئەکبیس لە باکوری عەفرین ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ ماتۆڕسکیلێکدا بەیەکیاندادا، لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون کە یەکێکیان منداڵ بوو.
تیمەکانی ئەمبولانس بریندارەکانی راجۆیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەکە، هەروەها رایانگەیاند کە باری تەندروستیان جێگیرە، بریندارەکانی خندرێسیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شیفا لە عەفرین، کە یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەکانی تورکیا گواستراوەتەوە.
ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاڤا بەنزیکەیی رۆژانە رووداوی هاتوچۆ بەخۆوە دەبینێت، لە ئەنجامی چڕی دانیشتوان و خراپی رێگاوبانی ناوچەکە.