رێکخراوەکان و کەسایەتییە ناودارەکان داوای گەڕانەوەی خێزانە بەریتانیەکان لە سوریا دەکەن
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ سێشەممە، 13ی حوزەیرانی 2023، کۆمەڵێک کەسایەتی ناوداری ئەمریکی و بەریتانی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، داوایان لە حکومەتی بەریتانیا کرد، ئەو هاوڵاتییانەی کە لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان گیریان خواردووە، رزگار بکات و بیانگەڕێنێتەوە.
داواکاری کراوە بۆ حکومەت لەلایەن کەسایەتییە ناودارەکانیشەوە واژۆ کرا لەوانە ئۆلیڤیا کۆڵمان، ستیڤن فرای و جیلیان ئەندەرسۆن، لەگەڵ زۆرێک لە رێکخراوە ناحکومییەکان لەوانە منداڵانی جەنگ (بەشی بەریتانی) و چاودێری مافەکانی مرۆڤ، سیاسەتمەداری بەریتانی (بە ڕەچەڵەک پاکستانی) سەعیدە وارسی و چەندانی دیکە لە شارەزایانی بواری ئەمنی.
لە نامەکەدا داوای رزگارکردنی نزیکەی 25 خێزانی بەریتانی کراوە کە 60 منداڵیان هەیە و زۆربەیان تەمەنیان لە خوار 10 ساڵەوەیە و لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستانن.
خێزانە بەریتانیەکان لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستانن، نزیکەی چوار ساڵە، دوای رووخانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لەسەر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
لە نامەکەدا هاتووە، “ئەم خێزانە بەریتانییانە لەلایەن حکومەتەکەیانەوە جێهێڵراون و لە بارودۆخێکی ترسناکدا دەژین، منداڵانی گەنجی بەریتانی لەم ژینگە مەترسیدارەدا گەورە دەبن و دەستیان بە خوێندن و خۆراکی پێویست و ئاوی پاک و شوێنی نیشتەجێبوون و چاودێری پزیشکی زۆر سنووردارە”.
لە ساڵی 2019ەوە بەلایەنی کەمەوە 38 وڵات بەشێک یان بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییانیان ناردووەتەوە یان رێگەیان پێداوە بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، لەوانە فەرەنسا، ئیسپانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، ئەڵمانیا، بەلجیکا و هۆڵەندا، هەروەها ئەمریکا نزیکەی هەموو هاووڵاتیانی خۆی گەڕاندۆتەوە بۆ وڵاتەکانیان .
بەڵام بەریتانیا و کەنەدا لەو وڵاتانەن کە رێکارەکانی گەڕانەوەیان توندتر دەکەنەوە، و وا دەزانن کە دژایەتی سیاسەتی دەرەوە دەکەن.
لە حاڵەتە نائاساییەکاندا، بەریتانیا هەر داواکارییەک بە جیا لەبەرچاو دەگرێت، بۆ نموونە “بووکی داعش” شەمیمە بێگوم ، لە 19-02-2019 مافی هاووڵاتییبوونی لێسەندرایەوە.