برینداربوونی حەوت کەسی سڤیل بە بۆردومانێکی تورکیا لە تەل رەفعەت

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، پێنجشەممە بە هۆی بۆردومانێکی هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیانەوە بۆ سەر شاری تەل رەفعەت لە گوندەواری باکووری حەڵەب، حەوت کەسی سیڤیل برینداربوون، لە نێویاندا منداڵ هەیە.

سەرچاوەیەک لە نەحۆشخانەی تەل رەفعەتەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بریندارەکان حەوت هاوڵاتین، لە نێویاندا دوو منداڵ هەیە، یەکێکیان برینەکەی سەختە.

سەرچاوەکە وتیشی، پارچەیەک چوەتە نێو بڕبڕەی ئەو منداڵەوە، بۆیە دۆخەکەی باش نییە و رەوانەی نەخۆشخانەی حەڵەبی دەکەن.

 شایەتحاڵێک راگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا چەند ناوچەیەکی نزیک لە یەکتری بۆردومان کردووە و بۆمبارانەکە بە دووری 200 مەتر نزیک بوەتەوە لە خاڵێکی سەربازی “ئەمن دەولە”، کە پێشتر بە درۆنێک کرابوو بە ئامانج.

 ئاماژەی بەوەشکرد، تۆپبارانەکە لە نزیک بازاڕێکی خانووە جێهێڵراوەکان و نزیک بە قوتابخانەی شارەکە بووە.