وەزارەتی پەروەردەی سوریا: لە سەرەتای تاقیکردنەوەکانەوە دەست بەسەر 600 حاڵەتی قۆپییەکردندا گیراوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی پەروەردە لە حکومەتی سوریا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بڕوانامەی “ئامادەکاری و ناوەندی” لە سوریا چوارشەممەی رابردووە تاوەکو رۆژی یەکشەممە، نزیکەی 600 حاڵەتی قۆپی و کزیکردن دەستنیشانکراون.

وەزارەتەکە لە ماڵپەری خۆی بڵاویکردووەتەوە، دەست بەسەر 594 حاڵەتی فێڵکردندا گیراوە کە زۆربەیان لە بابەتی زمانی عەرەبیدان، بەو پێیەی دەستبەسەرداگرتنی تۆمارکراو گەیشتووەتە 400 حاڵەتی قۆپییە و کزیکردن لە تاقیکردنەوەکاندا.

هاوکات ئەوەشی رایگەیاند کە لەنێو ئەو دەستبەسەرداگرتنانەدا :”182 ئامێری مۆبایل، 174 کاغەزی قۆپییە و 30 وێنەی بچووک و دەستبەسەرداگرتنەکانی تۆمارکراو لەوانەکانی فیزیا و جوگرافیادا 135 حاڵەتی جیاوازی ساختەکاری بوون، جگە لە 3 حاڵەتی خۆدزینەوە تۆمارکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەیەک لەو کەسانەی کە ناوەندەکانی تاقیکردنەوەکان کاریان کردووە دەستبەسەر کراون و رەوانەی دادگایان کردوون بەهۆی سەرپێچیکردن لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان”.

ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەیەک سکاڵای لە ژووری بەدواداچوون وەرگرتووە و رەوانەی کۆنترۆڵی ناوخۆیی کردووە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ر

ێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بەپێی ڕێسا و یاساکانی تاقیکردنەوەکان.