هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کۆچی دوایی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی و خەڵکی ئیتاڵیا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیام پێگەیشت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لەتویتەکەیدا نووسیویەتی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی و خەڵکی ئیتاڵیا دەکەم، لەم کاتە سەختەدا بیرکردنەوە و نزاکە لەگەڵیاندایە.