مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان پێشوازی لە فیراس ئەلهەواری وەزیری تەندروستی ئوردن کرد

هەولێر – نۆرس پرێس

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی حکومەت، وەزیری تەندروستی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵای دووەمی شای ئوردنی بە مەسروور بارزانی گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەیشی بۆ هەموو هاریکاری و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی کوردستان ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دا و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامیی ئوردن و بەتایبەتی شا عەبدوڵا لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری تەندروستی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی شانشینی ئوردن بوو لەو بوارەدا.