لە قامشلو بەهۆی گرانی کرێی ساڵانە دوکانەکان دادەخرێن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە، شارەوانی قامشلۆ، لە ڕۆژئاوای کوردستان، ژمارەیەک دوکانیان داخست کە خاوەندارێتی دەکات، چونکە کرێچییەکانیان پارەی ساڵانەی پێویستیان نەداوە، ئەمە بە گوتەی ئەفسەرێکی شارەوانی.
خاوەنی یەکێک لە دوکانەکانی ناو بازاڕی ناوەندی لە سەنتەری شار ڕایگەیاند، شارەوانی داوایان لێدەکات پارەی کرێ و باجی کرێ بۆ ساڵی 2022 بدەن.
ناوبراو بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، ڕسوماتەکان لە دوکانێکەوە بۆ دوکانێکی تر جیاوازە، بەو پێیەی داوای 700 هەزار لیرەی سورییان لێکردم، لەکاتێکدا فرۆشگایەکی تەنیشتم داوای یەک ملیۆن و 500 هەزار لیرەی سورییان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیەی کە شارەوانی دیاریکردووە لەگەڵ توانای خاوەنی دوکانەکاندا ناگونجێت لەبەر دۆخی چەقبەستووی بازاڕ.
ئەو بەرپرسەی پۆلیسی شارەوانی ئاشکرایکرد، دوای 6 جار ئاگادارکردنەوە دوکانەکانیان داخستووە، هەروەها دوکانەکان بە داخراوی دەمێننەوە تاوەکو ڕسوماتەکە دەدرێت.