“کۆلای دایت”…لەماوەی 1 کاتژمێر کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی جێدەهێڵێت

هەولێر – نۆرس پرێس

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنەوەی کۆلای دایت، کە خواردنەوەیەکی گازی بێ شەکرە، دەتوانێت خراپ بێت بۆ ددانەکانت و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و زوو ئالوودەبوون.

زۆرێک لەم کاریگەرییە لاوەکیانە لە ماوەی یەک کاتژمێردا دوای خواردنەوەی دەست دەکەن بە دەرکەوتن، لە 10 خولەکی یەکەمدا ترشەکە دەست دەکات بە زیانگەیاندن بە ددانەکانت و دەبێتە هۆی درز لە مینای ددانەکان و هەستیاری بە تێپەڕبوونی کات.

سەبارەت بە زیادبوونی کێش، کاریگەرییە لاوەکییەکانی کۆلای دایت رەنگە دوای 20 خولەک دەست پێبکات.

دۆگلاس توینفۆر، بەرپرسی چاودێری لە رێکخراوی نەخۆشی شەکرەی بەریتانی دەڵێت: “توێژینەوەکان لەسەر کاریگەری شیرینکەرەوە دەستکردەکان لەسەر بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین ئەنجامەکانیان تێکەڵ بووە، هەندێکیان دەرکەوتووە کە ئەنسۆلینی زیاتر بەرهەمدەهێنرێت، ئەنجامەکان دەتوانن جیاواز بن بەپێی ئەو شیرینکەرەوە دەستکردەی کە بەکارهێنراوە و تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن”.

هاوکات پاش تێپەڕبوونی 40 خولەک لە خواردنەوەی دایت کۆک، جەستەت ئالوودە بێت، چوارەم کاریگەری لاوەکی کە رەنگە هەستی پێ بکەیت تینوێتی و برسێتییە.

نزیکەی کاتژمێرێک دوای خواردنەوەی خواردنەوەکە، لەوانەیە هەست بە تینوێتی زیاتر بکەیت، چونکە کافاین دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە. گوتەبێژی کۆمپانیای کۆکاکۆلا بە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی راگەیاند: “کۆلای دایت، زیاتر لە 30 ساڵە بە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان چێژیان لێ وەردەگرێت و وەک هەموو ئەو خواردنەوانەی دەیفرۆشین، پێکهاتەکانی بە تەواوی سەلامەتن”.