مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دڵنیایی دەدات کە هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافەدەستوورییەکان ناکەن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تویتێکی کردووە و نووسیویەتی: هەڵوێستی جوامێرانەی نیشتمانپەروەران لە لایەک و ناپاکیی نیشتمانفرۆشان لە لایەکی تر، لە مێژوودا تۆمار دەکرێت.

سەرۆکی حکوومەت دڵنیاییش دەدات هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و نووسیویەتی: هەموو لایەک دڵنیابن هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت و سازش لە مافە دەستوورییەکان ناکەین.