لەم بەروارەدا.. مێسی پەیوەندی بە ئینتەر میامی ئەمریکییەوە دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

هاندەران و ئاشقانی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی پرسیاری ئەوەیان لەلا دروستبووە، کەی ئەستێرەکەیان پەیوەندی بە تیپە نوێیەکەی ئینتەر میامی دەکات.

دوای راگەیاندنی رۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان، “لیۆ” رایگەیاند، بڕیاریداوە روو لە تیپەکە بکات کە خاوەندارێتی ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلیز دەیڤید بێکهام دەکات، ئەو “ئۆفەرە زەبەلاحە”ی ڕرتکردەوە کە لەلایەن هیلالی سعودییەوە پێشکەشی کرابوو.

رۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی رایگەیاندووە، مێسی دەبێت لانیکەم تاوەکو پێنجی مانگی تەمموزی داهاتوو چاوەڕێبکات بۆ ئەوەی بە فەرمی روو لە ئینتەر میامی بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە یەکەم دەرکەوتنی بە درێسی تیپە نوێیەکەیەوە لە 21ی تەمموز بێت.

  سەرچاوەکە روونیکردەوە، راگەیاندنی گرێبەستەکە چوارشەممەی رابردوو جیهانی تۆپی پێی هەژاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هیچ بلیتێک بە بەهای کەمتر لە 500 دۆلار بۆ یارییە چاوەڕوانکراوەکەی بەرامبەر کروز ئازول نییە.

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە تەمەن 35 ساڵەلە دوو وەرزی کۆتایی لە یانەی سانجێرمانی فەرەنسی بەسەر بردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2021 لە یانەی بەرشەلۆنەوە گواسترایەوە بۆ یانە فەرەنسییەکە.