داعش بەرپرسیارێتی لە بە ئامانج گرتنی دوو ئەندامی هەسەدە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، داعش لە رێگەی میدیاکانی نزیک لەخۆیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانج گرتنی دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیاند، لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاژانسی ئەعماق كە نزیكە لەو رێكخراوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە “چەكدارانی رێكخراوەكە بە چەكی ئۆتۆماتیكی و بەسواری مۆتۆڕسکیلەوە، دوو ئەندامی (هەسەدە)یان كردە ئامانج كە لەسەر رێگای سەرەكی شارۆچكەی ئەلسوبحە کە 30 كم لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرەوە هەڵکەوتووە.”
ئەعماق ئاماژەی بەوەشکردووە، چەکدارەکان توانیویانە “ئەو دوو ئەندامە بکوژن و دەست بەسەر چەکەکانیاندا بگرن”.
سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە لەم دواییانەدا لەلایەن هەسەدەوە دەستپێکراوە، گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور زۆربوونی حاڵەتەکانی تیرۆرکردن بەخۆوە دەبینێت، ئەویش ئەندامانی “هەسەدە” و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتی خێڵەکان و دانیشتوانی مەدەنی دەکاتە ئامانج
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، داعش بانگەشەی هەشت ئۆپەراسیۆنی دژ بە هەسەدە کردووە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا، کە چواریان لە دێرەزور بوون.