مەترسییەکان بەردەوامن.. “داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی سەربازگەیەکی سوپای عێراق راگەیاند
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە رێگەی ناسێنەرەکانی نزیک لە خۆیەوە، بەرپرسیارێتی لە بە ئامانج گرتنی سەربازگەیەکی سوپای عێراق راگەیاند.
دەزگای ئەلیکترۆنی “ئەعماق” کە نزیکە لەو رێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارەکانی داعش بە چەکی مامناوەند و قورس، سەربازگەیەکی سەربازی سوپای عێراقیان لە نزیک ناوچەی سنووری عەرعەر لە پارێزگای ئەنبار کردوەتە ئامانج.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، بەهۆی بەئامانجکردنەکەوە سەربازێک گیانی لەدەست داوە و زیان بە سەربازگەکەش گەیشتووە.
سەرەڕای ئەو هەڵمەتە ئەمنی و سەربازییە بەردەوامانەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای عێراقەوە دەستیان پێکراوە، بەڵام چالاکییەکانی “داعش”یان لە ناوچەکەدا سنووردار نەکردووە و تا ئێستاش ناوبەناو کردەوەکانیان ئەنجام دەدەن.