ئاسایشی هەرێمی کوردستان گروپێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

هەولێر– نۆرس پرێس

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، چوار کەسیان داسگیر کرد، کە کاریان فرۆشتن و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکانی جۆری کریستاڵ و حەپی تڕاماڵ بووە.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، مانگە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، گروپێکی چوار کەسیان لە هاوڵاتی ناوخۆیی و بیانی دەستگیرکرد”.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، دەستگیرکراوان بەپێی ماددەکانی ( 26) و ( 30) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەێنراوەکەدا دەڵێت “لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ بەرەنگاربونەوە و نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە پێناو بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و دور لە ماددەی هۆشبەر “.