ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات ئابڵوقە لەسەر کامپی روکبان هەڵگرن
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوای کرد نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسەرێکی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کامپی روکبان لە سنووری سووریا و ئوردن.
کەمپی روکبان 55 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حومس هەڵکەوتووە، لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئوردن و عێراق.
کامپی روکبان لە ساڵی 2014 دا دامەزراوە، بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی نۆرس پرێس، زۆربەی دانیشتووانەکەی لە گوندەوارەکانی ڕەقە و دێرەزور و حومس و حەماوە هاتوون و زیاتر لە 12 هەزار پەنابەر لە چەند ناوچەیەکی سوریاوە تێیدا دەژین .
“ئیئتیلاف وەتەنی” هێزەکانی “سەورە” و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “ئاوارەکانی ناو کامپەکە لە دۆخێکی دڵتەزێندا دەژین، بەهۆی گەمارۆدانی رژێمی ئەسەد و بەدەنگەوە نەهاتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بانگەوازەکانیان، زۆر بە کەمی خۆراک و ئاو و شیری منداڵ و کەرەستەی پزیشکی دەگاتە دەستیان، “
لە بەیاننامەکەدا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە “بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و کارێکی کاریگەر بکات بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هەزاران خێزان لە کامپەکەدا”.
مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، چاودێری یۆرۆی ناوەند بۆ مافی مرۆڤی داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بەهۆی چڕبوونەوەی قەیرانی مرۆیی و کەمبوونەوەی کەرەستە سەرەتاییەکان، رێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاوارەکانی سووریا لە کامپی روکبان.