هەولێر- نۆرس پرێس
پسپۆڕان رێنمایی بە دایكان و باوكان دەدەن چەند خۆراكێك بە منداڵەكانیان بدەن لەپێناو پەرەپێدانی توانای مێشكیان.
پسپۆڕان دەڵێن مۆز و میوەی وشكراوە وەك سووتەمەنی وایە بۆ مێشكی منداڵ و خۆراكی بەیانیان بۆ منداڵان یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ئەوەی منداڵ وزەیەكی باشی هەبێت، ئەمانەش چەند خۆراكێكن بۆ پێشكەوتنی توانای مێشكی منداڵان:
هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و زینك و ڤیتامین ئەی (بۆ بینینی باش)و ڤیتامین دی (گەشەكردنی ئێسك) و ڤیتامین ئۆ (خۆپاراستن لەنەخۆشیەكان) و ڤیتامین بی 12 (پێكهاتەی سەرەكی خڕۆكە سوورەكانی خوێن)، هەروەها زەردێنەی هێلكە ماددەی لیسیسینی تێدایە كەبەخۆراكی مێشك دادەنرێت و یامەتیدەرە بۆ گەشەكردنی مێشك و بیركەوتنەوە.
کێوی ئەم میوەیە دوو هێندە ڤیتامین جی تێدایە كە لەپرتەقاڵدا هەیە و گرنگە منداڵ ئەم جۆرە ڤیتامینەی پێ بگات بەهۆی ئەوەی یامەتیدەرە بۆ هەڵمژینی مادەی ئاسن و گرنگە منداڵ رۆژانە ئەو خۆراكانە بخوات كە ڤیتامین جی تێدایە.
مۆز پێكهاتووە لە كاربۆهیدراتی باش بۆ زیادكردنی ووزە و وەك ژەمە خۆراكێكی سووك یارمەتی منداڵ دەدات بۆئەوەی ووزەی بپارێزێت و زیاتر بە ئاگابێت لەكاتی بەیانیان.
پێدانی میوەی ووشكراوە بە منداڵ كارێكی زۆر باشە چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و سەرچاوەیەكی باشی ووزەیە.
هە ندێك لەجۆرەكانی چەوری لە لەشدا دروست نابێت و پێویستە لەرێی خۆراكەوە ماسی بەدەستی بهێنین، لەجۆرەكانی چەوری بەپێكهاتەی سەرەكی مێشك دادەنرێت و رێنمایی دەدرێت كە خۆراكی دەوڵەمەند بە ترشەڵۆكی چەوری یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی ئەدای منداڵان.
منداڵان بەپێچەوانەی گەورەكان پێویستیان بە چەوری زیاتر و ریشاڵی كەمتر هەیە و پەنیر دەوڵەمەندە بە پرۆتین و كالیسیۆم و ئەوانەش زۆر گرنگن بۆ گەشەكردنی ئێسك و ددانێكی تەندروست و هەروەها پەنیر یارمەتی منداڵ دەدات بۆ نەهێشتنی كاریگەری ئەو ترشەڵۆكانەی دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددان.