سێ ملیار دۆلار پارەی بلۆکكراوی ئێران لە عێراق ئازاد كرا

هەولێر-نۆرس پرێس

سێ ملیار دۆلار پارەی بلۆکكراوی ئێران لە عێراق ئازاد كرا و بەرپرسێکی ئێرانیش دەڵێت، بڕیارەکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جووڵەی بازاڕ دەبێت.

یەحیا ئال ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، بڕی سێ ملیار دۆلار لە پارەی بلۆکكراوی ئێران لە عێراق ئازاد كراوە.

وەکو ئەوەی سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق ئاماژەی پێ دەدات، بەشێكی ئەو بڕە پارەیەی ئازاد کراوە، بۆ پێداویستییەکانی حاجیان تەرخان دەكرێت و بەشێکی دیكەیشی بۆ کاڵا سەرەتاییەکان دابین دەكرێت.

بەوتەی یەحیا ئال ئیسحاق، ئازاد کردنی ئەو بڕە پارەیە کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕەکان دەبێت و جووڵەی بازرگانی زیاد دەکات.