گۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا بەڕێوەدەچێت
هیهلێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شهممه، بەئامادەبوونی 200 ئەندام، دوازدەیەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، و دوو رۆژە بەردەوام دەبێت
لهكۆنگرهكهدا 29 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن، لەنێواندا سکرتێرێک بۆ پارتەکەیان دیاریدەکەن.
ئهندامانی بهشداربوو له هەرێمەکانی جزیرێ، کۆبانێ و عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و هەروەها شارەکانی دیمەشق و حەلەبی سووریان.
پارتی دیموکراتی کوردستان -سووریا ( پەدەکەسە) لە ساڵی 1957 وەکو یەکەمین پارتی کوردستانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دامەزراوە.
دوایین کۆنگرەی پەدەکەسە لە نیسانی 2014 لە هەولێر بەسترا.