هەولێر-نۆرس پرێس
كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبونی زیاتر لە 180 پەرلەمانتار بەمەبەستی پەسەندكردنی بڕگە و ماددەكانی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 و 2024 و 2025 دەستیپێكرد.
بەپێی سەرچاوەکانی ناو هۆڵی كۆبونەوەی پەرلەمان، لەكۆی 329 پەرلەمان، لەئێستادا بەئامادەبونی 180 پەرلەمانتار و بەسەرۆكایەتی موحسن مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبونەوەی پەرلەمان دەستیپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جۆرێك لە لێكتێگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسییەكان هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە و پەسەندكردنی بڕگە و ماددەكانی، ئەو بڕگە و ماددانەشی كە ناكۆكیان لەسەرە بەدەنگدانی پەرلەمانتاران یەكلا دەكرێنەوە.