کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنوری نەوسوود برینداربوو
هەولێر – نۆرس پرێس
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی ئەنسار بەڵام ناوبانگی هێشتا بڵاونەکراوەتەوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری شاری نەوسوود بەسەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەکان گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، کۆڵبەرێکی لاو بە ئەنسار (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نییە)، تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی گوندی “مەسووراخەیی”ی سەر بە ناوچەی شاهۆی شاری ڕوانسەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ رێکخراوی هەنگاو، لاق و پشتی ئەو کۆڵبەرە لاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی دژواریی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری جوانڕۆ گواستراوەتەوە.