دوای چەند مانگێك له ده‌ستگیركردن، ئه‌ندامێكی پارتی ئازادكرا
قامشلۆ- نۆرس پرێس
چه‌كدارانی گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌ندامێكی پارتی یه‌كێتی كوردستانی-یان ئازادكرد كه ماوه‌ی نۆ مانگه ده‌ستگیركراوه.
سایتی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی له سوریا “ئه‌نه‌كه‌سه” بڵاویكرده‌وه، سه‌ربه‌ست عه‌كاش بریم، ئه‌ندامی پارتی یه‌كێتی كوردستانی ئازادكراوه.
بریم ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌و له‌لایه‌ن گروپی محه‌مه‌د فاتح، كه یه‌كێكه له فه‌سیله‌كانی سوپای نیشتمانی سوریای سه‌ر به توركیا ده‌ستگیركرا له گوندی مه‌عمه‌لا له ناحیه‌ی راجۆ له 13ی تشرینی دوه‌می 2021.
به‌پێی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، پاش ده‌ستگیركردنی، بریم راده‌ستی پۆلیسی سه‌ربازی سه‌ر به توركیا له ناحیه‌ی راجۆ كراوه‌و دواتر بۆ خاكی توركیا گوازراوه‌ته‌وه.
له ته‌موزی رابوردو، ناوه‌ندی تۆماركردنی ده‌ستدرێژییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا له ساڵی رابوردو ئاشكرایكرد، 8179 حاڵه‌تی ده‌ستگیركردنی له سه‌ره‌تای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 5430یان ئازادكراون، تا ئێستاش چاره‌نوسی ئه‌وانی تر نادیارن.