ماوەی 24 کاتژمێر مۆڵەت بە لیژنەی دارایی عێراق درا بۆ تەواوکردنی گۆڕانکارییەکانی بودجە
هەولێر – نۆرس پرێس
24 کاتژمێر مۆڵەت درا بە لیژنەی دارایی عێراق بۆ تەواوکردنی گۆڕانکارییەکانی بودجە و کۆبوونەوەکەی پەرلەمانیش بۆ رۆژی شەممە دواخرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی حوزەیرانی 2023، بەشێک لە میدیاکانی عێراق رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان فشاری خستە سەر دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دهنگدان لهسهر پڕۆژهیاسای بودجهی ساڵەکانی 2023 و 2024 بۆ رۆژی شەممە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دووبەرەکی لەسەر هەڵوێستی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروستبووە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە : “لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە فشار خرایە سەر دواخستنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاسای بودجە بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو، تاوەکو ئەوکاتەی رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بڕگەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.
ئاماژە بەوەشكراوە، “بەشێک لە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگرن لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت، هەندێکیش پشتگیری دواخستنی دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ رۆژی شەممە دەکەن”.
هاوکات بەگوێرەی گوتەی بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق، هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقیش دەگەڕێتەوە بۆ رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی ئەو بڕگانەی ناکۆکی لەسەرە ئەوانیش پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەشە بودجەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.