تۆپبارانی توركیا گوندێك له گونده‌واری باكوری حه‌سه‌كه ده‌كاته ئامانج
ته‌لته‌مر- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، به چه‌كی قورس گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مریان له باكوری شاری حه‌سه‌كه تۆپباران كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر بۆ نۆرس پرێس وتی، “هێزه‌كانی توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گوندی ته‌وێڵه‌یان له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر له تۆپی دورهاوێژ به ئامانج گرت.”
تۆپبارانه‌كه زیانی مادی به موڵك و ماڵی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی گه‌یاندوه، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا له چوارچێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كانی باكوری حه‌سه‌كه-یه كه ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه‌و رۆژی شه‌ممه‌ی رابوردو توند بویه‌وه‌و 11 برینداری مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه، كه ژماره‌یه‌كیان منداڵبون.