هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ریاز: بەردەوام دەبین بۆ لەناو بردنی داعش لە سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کە لە ریازی پایتەختی سعودیە، بۆ تاوتوێکردنی بەردەوامی شەڕی دژی “داعش” کۆتاییهات، لە یەکێک لە بڕگەکانی بەیاننامەی کۆتاییدا ئامادەبووان پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کە کاردەکەن بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریا دووپاتکردەوە .
هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەگای ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنەکە لە ریاز بەرێوەچوو.
سعوودیە هاوشانی ئەمەریکا سەرپەرشتی کۆبوونەوەی هاوپەیمانان لە دژی داعش کرد، کە لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو.
سەبارەت بە پرسی سوریا لە بەیاننامەی کۆتایی کارەکانی کۆبوونەوەی هاوبەش هاتووە، “جەخت لەسەر پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەنەوە کە کاردەکەن بۆ لەنابردنی داعش لە سوریا”.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی “داعش” بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە ئەیلولی 2014، دامەزرا، ئامانجی هاوپەیمانەکە لەناوبردنی داعش بووە بە پشتیوانیکردنی هێزە هاوبەشەکان لەسەر زەوی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سوریا نوێنەرایەتی دەکرێن هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە لە عێراق.
هەروەها لە بەیاننامەی کۆتاییدا، ئامادەبووان پابەندبوونی خۆیان نیشاندا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بە شێوەیەک کە یەکپارچەیی و سەروەری سوریا بپارێزێت.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی ڕرخساندنی هەلومەرجی سەلامەت کراوە بۆ گەڕانەوەی پەنابەران و ئاوارەکانی سوریا.
ەکانی ناوخۆ.