سوتانی چوار کێڵگەی گەنم لە رۆژهەڵاتی شاری رەققەی رۆژئاوای کوردستان
رەققە – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ئاگرێک لە شارۆچکەی رەققەی رۆژئاوای کوردستان کەوتەوە و بەهۆیەوە چوار کێڵگەی گەنم سووتان.
سەرچاوەیەکی خۆجێی لە شارۆچکەی ئەلکەرامە لە رۆژهەڵاتی شاری رەققەوە رایگەیاند، ئاگر چوار کێڵگەی گەنمی سوتاندووە، لە یەکێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی شارۆچکەی ئەلکەرەمە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دانیشتوانی نزیک بە شوێنی ئاگرەکە، توانیویانە پێش گەیشتن بە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام بڵێسەی ئاگرەکە تەواوی بەرهەمەکەی لەو چوار کێڵگەیەدا سوتاندووە.