سوەیدا – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی تەقەکردن لە شوێنی خزمەتکردنی سەربازی ئەندامێکی هێزەکانی حکومەت کە لە ڕیزەکانی فیرقەی 15 بووە کوژرا، رووداوەکە لە ناوچەی تولول ئەلسەفا لە بیابانی ڕۆژهەڵاتی سوەیدا ئەنجامدراوە.
شایەتحاڵێک بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لەناو کەرتی سەربازیدا دەنگی تەقە بیسترا پاشان ئاشکرابوو کە خوێنێکی زۆر لە ئەفسەر عەلی مستەفای (25 ساڵ) هاتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕاپۆرتی دژبه یەک لەبارەی بارودۆخی مردنی مستەفا هەیه کە ئایا کوژراوه یان خۆی کوشتووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی هەمان یەکەی سەربازی داوای کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی وردیان کردووە بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی مردنی ئەفسەرەکە.
پەیامنێری نۆرس پرێس پەیوەندی بە کەسێکی خزمی کوژراوەکەوە کرد، پشتراستی کردەوە کە ڕۆژێک پێش مردنی پەیوەندییان بەمستەفاوە کزدووە و هیچ شتێک وەها نەبووە کە باس بکرێت.
بەپێی هەمان سەرچاوە، مستەفا خەڵکی گوندی دێر فیردەوسی سەر بە پارێزگای حەمایە و کچێکی تاقانەی هەیە، کە تەمەنی نزیکەی شەش مانگ دەبێت.