هەولێر- نۆرس پرێس
پۆلیسی شاری ڕیچمۆند لە ویلایەتی ڤێرجینیا رایگەیاند، لە کاتی بەڕێوەچونی ئاهەنگی دەرچوانی خوێندنگەیەکدا، روداوێکی تەقەکردن رویدا و بەوهۆیەوە دو کەس کوژراون و پێنج کەسیش برینداربون.
بەگوێرەی روسیا تودەی، روداوی تەقەکردنەکە لە نزیک شانۆی ئەلتریا لە ناوچەی مۆنرۆ پارک لە شارەکەدا ڕویداوە، کە ئاهەنگی دەرچونەکەی تێدا بەڕێوەدەچوو، لەوبارەیەوە ڕیک ئێدواردز بەڕێوەبەری پۆلیسی کاتی ڕیچمۆند بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، خوێندکارێکی تەمەن 18 ساڵ و هاوڵاتیەکی تر کە باوکی یەکێک لە خوێندکارەکانە و گیانیان لەدەستداوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە شوێنی تەقەکردنەکە، خوێندکاری تریش برینداربون، لەنێویاندا کچێکی تەمەن 9 ساڵان هەبوو.
پۆلیس گەنجێکی تەمەن 19 ساڵی دەستگیرکردووە کە بە بڕوای لێکۆڵەران گومانی ئەوەی لێدەکرێت تەقەی کردبێت، چوار دەمانچەی پێ بووە، بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە ئەو کەسەیە کە دەستڕێژی گوللـەی کردووە یاخود نا و پۆلیس لەبارەیەوە لە لێکۆڵینەوەی بەردەوامدایە.