ئاسایش تونێلێكی داعش له كه‌مپی هۆل ده‌دۆزێته‌وه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ تونێلێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌ندامانی داعش له‌ناو كه‌مپی هۆل بۆ خۆ حه‌شاردان به‌كاریانهێناوه.
ناوه‌ندی میدیایی ئاسایش له‌سه‌ر سایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، زانیاری‌یان له‌سه‌ر شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌ندامانی داعش له‌ناو كه‌مپی هۆل ده‌ستكه‌وتوه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتوه “ئه‌و تونێلانه‌ی له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا بون، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانیان، ئه‌ندامه‌كانی داعش بۆ خۆحه‌شاردان به‌كاریانهێناوه.”
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاسایش بڵاویكردوه‌ته‌وه، له كاتی ئاشكراكردنی تونێله‌كه، هیچ كه‌سی تێدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له كۆتایی ساڵی رابوردو له كه‌مپی هۆل تونێلێكی تر دۆزرایه‌وه له كه‌مپه‌كه‌دا، كه “به‌چكه‌كانی خه‌لافه” له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته ئه‌منییه‌كاندا بۆ خۆحه‌شاردان به‌كاریان ده‌هێنا.
له مانگی ئایاری رابوردوش، له یه‌كێك له خێمه‌كانی به‌شی ژنه كۆچه‌رییه‌كان تونێلێكی تۆ دۆزرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، له كه‌مپی هۆل، 28 حاڵه‌تی كوشتنی تۆماركراوه، له ناویاندا 12 سوری هه‌ن، كه یه‌كێكیان كارمه‌ندی مانگی سوری كوردی بو، 14 په‌نابه‌ری عێراقیش، كه نیوه‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه پێكدێنن كوژراون، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی 15 هه‌وڵی تیرۆركردن شكستی پێهێنراوه.
به‌پێی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
دوێنێ سێشه‌ممه 2-8-2021 هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵی به قاچاخبردنی 56 كه‌سیان له خێزانی چه‌كدارانی داعش له كه‌مپی هۆل پوچه‌ڵكرده‌وه كه له رێی بارهه‌ڵگرێكی پڕ له ته‌خته ئه‌نجامدرا.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاسایش بڵاویكرده‌وه، ئه‌و بارهه‌ڵگره 56 كه‌سی تێدابو له ئه‌ندامانی خێزانی چه‌كدارانی داعش و 39یان منداڵبون.