بەرێوەبەرایەتی خۆسەر تا ئێستا 200 هەزار تۆن گەنمی وەرگرتووە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

 رۆژی چوارشەممە بەرێوەبەرایەتی کشتوکالی و ئاودێری سەر بە بەرێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، تا ئێستا 200 هەزار تۆن گەنمیان لە جووتیاران وەرگرتووە.

بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا کە ژمارەی ناوەندەکانی دابینکردنی گەنم زیاد بکات بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر ناوەندە سەرەکییەکان.

دوێنێ لەیلا ساروخان هاوسەرۆکی دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ نۆرس پرێس نێردراوە ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن کە ئەمساڵ یەک ملیۆن تەنی گەنم وەربگرن.

هەروەها بەگوێرەی بەیاننامەکەی سارۆخان، توانای وەرگرتنی گەنم لە ناوەندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان یەک ملیۆن تەنە.

ناوەندەکانی گەیاندنی گەنم لە ڕۆژئاوای کوردستان شایەتی قەرەباڵغی و ڕیزی بارهەڵگرەکانن و بەشێکیان ناچاربوون لە رەقەوە بێنە حەسەکە بۆ دابەزاندنی بارەکانیان.

ئامادەکردنی: دلسۆز یوسف – داڕشتنەوە: تەیسیر محەمەد