دوای 10 رۆژ لە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بە سەرۆککۆمار.. داڕمانی بەرچاوی بەهای لیرەی تورکی

دیمەشق– نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای لیرەی تورکی دابەزی بۆ نزمترین ئاستی نوێی بەرامبەر بە دۆلار، ئەمەش دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە هەڵبژاردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دێت، کە تیمێکی نوێی لە حکومەتەکەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی داڕمانی تورکیا راسپاردووە.

لیرەی تورکی کە بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پاڵپشتی دەکرا و کە تیایدا ئابوریی رۆڵێکی سەرنجڕاکێش سیاسییە گێڕا، بەرامبەر بە یەک دۆلاری ئەمریکی بۆ 23.11 لیرە دابەزی.

لەگەڵ داڕمانی زیاتری لیرەی تورکی، شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن تیمی ئابووریی نوێی حکومەتی ئەو وڵاتە ئەو سنووردارکردنانە کەم بکاتەوە کە لە چەند مانگی رابردوودا بوونە هۆی دابەزینی بەهای دراوەکە لەم مانگانەی دواییدا.

شەممەی ڕابردوو، ئەردۆغان سوێندی دەستووری خوارد، دوای ئەوەی لە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکەی 28ی ئایاردا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، وەزیرەکانی حکومەتێکی نوێی دەستنیشانکرد، لە نێویاندا محەمەد شیمشیک، وەک وەزیری نوێی دارایی دەستنیشانکرد و ئەویش کەسایەتییەکە  کە ئەردۆغان چاوەڕاوانی زۆری لێی هەیە لە حکومەتەکەیدا بۆ کۆنترۆڵکردنی بەهای دراو.

هەر زوو دوای دەستبەکاربوونی، شیمشیک وتی، “هیچ رێگایەکمان نییە جگە لە گەڕانەوە بۆ سەر زەمینەی عەقڵانی”، ئاماژەی بە دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی ناتەقلیدی کەمکردنەوەی رێژەی سوود کرد، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانی بەرز.

بانکە ناوەندییەکان لە سەرانسەری جیهان لە هەوڵێکدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان و رێژەی سوود بەرز دەکەنەوە.

بەڵام ئەردۆغان لە مێژە پاڵپشتی کەمکردنەوەی رێژەی سوود دەکات لە هەوڵێکدا بۆ هاندانی گەشەکردن.

لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا نرخی دراوەکە بەڕێژەی 5% دابەزیوە و لەدوای دەستبەکاربوونی شیمشیک وەک وەزیری دارایی، نزیکەی لەسەدا هەشت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : هۆزان زوبەیر