لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئۆپۆزسیۆنی لایه‌نگری ئه‌نكه‌ره په‌رت ده‌كات
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له باره‌ی هاوكاریكردنی سیاسی رژێمی سوریا، نیگه‌رانی ئه‌و گروپه ئۆپۆزسیۆنانه‌ی سوریای لێكه‌وتوه‌ته‌وه، كه لایه‌نگری توركیان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای نیشتمانی سه‌ر به توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ناوی موهه‌نه‌د خه‌ڵه‌ف-ه‌و به “ئه‌بو ئه‌حمه‌د نوری” به‌ناوبانگه‌و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی سێی سوپای نیشتمانی-یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، “دوای هه‌فته‌یه‌ك له ئیدانه‌كردنی لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر پشتیوانی له رژێمی سوریا له‌لایه‌ن موهه‌نه‌د خه‌ڵه‌فه‌وه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.”
له 27ـی ته‌موز، چاوه‌ش ئۆغڵو، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی جۆره‌ها كۆمه‌كی سیاسی پێشكه‌ش ده‌كات به رژێمی سوریا بۆ ده‌ركردنی “تیرۆریستان” و له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته وتوێژمان كردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، رژێمی سوریا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه تیرۆریسته‌كان رابماڵێت، به‌ڵام ناشێ ئۆپۆزسیۆنه میانڕه‌وه‌كان به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م بدات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نۆرس پرێس سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پڕی موهه‌نه‌د خه‌ڵه‌ف باسی ورده‌كاری نه‌كرد به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه دێت ناوبراو له تویتێكدا ئیدانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای كردبو.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه باسی كرد، “حوسام یاسین، فه‌رمانده‌ی فه‌سیلی به‌ره‌ی پێشوی شام، وه‌ك فه‌رمانده‌یی گشتی فه‌یله‌قی سێ له بری خه‌ڵه‌ف دانراوه.”
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) به “تیرۆریست” ناوده‌به‌ن و چه‌كداره رادیكاڵه‌كانی سه‌ر به خۆیان، کە له پێشتردا سه‌ر به رێكخراوی “قاعیده”و “داعش” بون و دەستیان بەسەر روبەرێکی رۆژئاوای کوردستاندا گرتوە، به “ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و” له قه‌ڵه‌مده‌دەن.
دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، لوقمان ئه‌حمی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانه، “به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی توركیا فه‌رمانده‌ییان ده‌كات، هیچ گۆڕانێكی دیموكراتی راسته‌قینه‌یان دروست نه‌كردوه بۆ سورییه‌كان.”
وتیشی، گفتوگۆی سوری-سوری، بنه‌مای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریایه‌و باسی له‌وه‌كرد، “ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناوده‌به‌ن، خزمه‌تی ئه‌جێندایه‌كی ئه‌وپه‌ڕی دیكتاتۆری و داپڵۆسێنه‌ر زیاتر له رژێمی سوریا ده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش رژێمی توركیایه.”
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا حكومه‌تی دیمه‌شق هیچ لێدوانێكی نه‌داوه‌و به‌رده‌وامیش سه‌نگه‌ره‌كان به‌ڕوی توركیادا به‌هێز ده‌كات و دژ به هه‌ر هێرشێكی توركیا، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی روسیا‌و هێزه‌كانی سوریتای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) مه‌شقی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات.