له هه‌شته‌مین ساڵیادی كوشتاری ئێزیدییه‌كان، یه‌كێتی ئێزیدی سوریا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات
قامشلۆ- نۆرس پرێس
یه‌كێتی ئێزیدی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نامه‌یه‌كیان بۆ ئه‌نتۆتیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له رێی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه نارد.
ئه‌مڕۆ له ساڵیادی هه‌شته‌مین كوشتاری ئێزیدییه‌كان له شه‌نگال له‌سه‌ر داعش، له شاری قامشلۆ رێپێوانێك به‌ڕێوه‌چو.
ئێزیدییه‌كان داوایانكرد كاربكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رفێنراوه‌كانیان كه له توركیا‌و عێراق و سوریادا په‌رته‌وازه بون به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی “سوپای نیشتمانی” سه‌ر به توركیا له سوریا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ریاندا.
هاوكات داوایانكرد، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دان بنرێت به كوشتاری ئێزدییه‌كان و رێ له توركیاش بگرێت ناوچه‌كانی شه‌نگال به ئامانج بگرێت.
یه‌كێتی ئێزیدییه‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به ده‌م ئه‌و گه‌له‌وه بێت كه 73 هه‌ڵمه‌تی كوشتاری تۆماركراو به‌رامبه‌ری ئه‌نجامدراوه، له په‌نای ده‌یه‌ها هه‌ڵمه‌تی تر كه له زه‌ینی ئێزدییه‌كاندا ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی ئاراسته‌یان كرد، ماوه‌ی 8 ساڵه ده‌رده‌سه‌ری ئێزدییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و 2800 كه‌س دیارنه‌ماون و چاره‌نوسیان نادیاره‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و منداڵان له‌و ژماره مێشكیان شۆراوه‌ته‌وه‌و بۆ كاری خۆكوژی به‌كارده‌هێنرێن.
باس له‌وه‌شكراوه، له ئێستادا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیان له عه‌فرین و سه‌رێكانی و گرێ سپی و ناوچه‌كانی عامودا له رۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن توركیاوه “داگیركراوه”.