هەولێر – نۆرس پرێس
پرۆژەى بەنداوی “گەلیی بەنداوا” لە قەزاى سێمێل دەستی بە کار کردەوە و وەکو دووەم بەنداوی بچووک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک تەواو دەکرێت.
فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، لەبارەی پڕۆژەکەوە ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە لە دواى بەنداوى خنس لە دهۆک، بە گوژمەى 7 ملیار دینار لەسەر بودجەى حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت.
بەڕێوەبەری بەنداوەکانی پارێزگای دهۆک، ئەوەشی گوت، کارکردن لە بەنداوەکە لە ساڵی 2015ەوە وەستابوو کە نزیکەى 37%ى تەواو بووە.
ناوبراو راشیدەگەیەنێت، ئێستا بەنداوەکە لەلایەن فەرمانگەى ئەندازەى پڕۆژە و بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک کارى لەسەر دەکرێت؛ بە تەواوبوونیشی نزیکەى 6 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لەخۆى دەگرێت.