سبەی تاقیکردنەوەکانی ناوەندی و دووسبەی ئامادەیی لە سوریا دەستپێدەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
سبەی چوارشەممە، تاقیکردنەوەکانی ناوەندی لەو ناوچانە دەستپێدەکات کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریادان، لەکاتێکدا دووسبەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی دەستپێدەکات.
بەپێی ئەوەی دەزگای فەرمی “سانا” بڵاویکردووەتەوە، یونس فاتی، بەڕێوەبەری تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، کە وەزارەتی پەروەردە 5179 ناوەندی تاقیکردنەوەی رێکخستووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ سەرجەم بڕوانامەکان.
راشیگەیاندووە، “سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان ئامادەکارییەکانی ناوەندەکانی تاقیکردنەوەیان لەرووی چاپکردنی پرسیار و دابەشکردنی چاودێران تەواوکردووە.
“فاتی” ئاماژەی بەوەداوە کە “ژمارەی داواکارانی تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی گشتی لە سەرجەم لقەکانیدا 587 هەزار و 612 خوێندکاری نێر و مێ بووە، لە چوارچێوەی 5 هەزار و 179 ناوەندی تاقیکردنەوە لە پارێزگاکاندا”.
ئاشکراشی کرد، خوێندکارانی ناونوسراو لە نێوان 321 هەزار بۆ 494 خوێندکار بۆ بڕوانامەی خوێندنی بنەڕەتی، کە بەسەر 2 هەزار و 718 سەنتەری تاقیکردنەوە دابەشکراون، هەروەها 229 هەزار و 509 خوێندکار بۆ ناوەندی کە 76 هەزار و 170 قوتابیان بۆ لقی وێژەیی و 153 هەزار و 339 خوێندکار بۆ زانستی ، لە چوارچێوەی 1986 ناوەندی تاقیکردنەوەدا دابەشکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی خوێندکارانی ئامادەیی شەریعەی ئیسلامی گەیشتووەتە 7 هەزار و 757 خوێندکار بەسەر 94 ناوەنددا دابەشکراون و هەزار و 437 قوتابی بۆ قۆناغی ناوەندیی شەریعەی ئیسلامی بەسەر 35 ناوەنددا دابەشکراون، هەروەها سەبارەت بە ئامادەیی پیشەیی لە سەرجەم لقەکانیدا، ژمارەی ئەو خوێندکارانەش کە بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن گەیشتە 27,415 خوێندکار کە بەسەر 346 ناوەنددا دابەشکرا.
تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی ناوەندی گشتی تا 26ی مانگ بۆ لقی زانستی و ناوەندی شەرعی و ناوەندی پیشەیی و ئامادەیی شەریعە بەردەوامە و تا 24ی مانگی بۆ لقەکانی وێژەیی، لەکاتێکدا تاقیکردنەوەکانی خوێندنی بنەڕەتی لە 25ی هەمان مانگدا کۆتایی دێت.