کرێی یەک ژووی “داخلی زانکۆ”ی دیمەشق گەیشتە 2500  دۆلار

دیمەشق – نۆرس پرێس

نرخی یەک ژووری خوێندکاران لە یەکەی نیشتەجێبوونی خوێندکارانی زانکۆی قەلمونی ئەهلی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا گەیشتە 22 ملیۆن و 500 هەزار لیرەی سوری وەک کرێی ساڵانە.

دوێنێ یەکشەممە، 4ی حوزەیرانی 2023، زانکۆی قەلمونی ئەهلی، گۆڕانکاری لە نرخی کرێی ساڵانەی ژووری یەکە نیشتەجێبوونەکان کرد بۆ خوێندکارانی زانکۆکە.

بەپێی راگەیەندراوێکی زانکۆکە، نرخی هەندێک ژوور کە تایبەتمەندی وەک تەلەفزیۆن و مایکرۆوەیڤ و ئامێری جل شۆردن و باڵکۆن و شتی دیکەیان هەیە گەیشتووەتە نزیکەی 23 ملیۆن لیرە کە دەکاتە نزیکەی 2300 دۆلار.

نرخی ژوورەکان بەپێی ئەوەی زانکۆکە بڵاویکردووەتەوە، لە نێوان 4 ملیۆن و 700 هەزار لیرە بۆ 22 ملیۆن و 500 هەزار لیرە وەک کرێی ساڵانە بووە.

نرخی ژوورێک بەپێی تایبەتمەندییەکانی ژوورەکە زیاد دەکات، جا بۆ کەسێک بێت یان دوو کەس.