هەولێر- نۆرس پرێس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی سێشەممە بە فەرمی باڵوێزخانەکەیان لە ریازی پایتەختی سعودیە دەکەنەوە و لە شاری جەددەش نوێنەرایەتیەکانیان دەستبەکاردەن.
ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، سبەی و سێشەممە و چوارشەممە کۆماری ئیسلامی بە فەرمی باڵوێزخانەی خۆی لە ڕیاز و کونسوڵخانەکەی لە جەددە و نوێنەرایەتی خۆی لە ڕێکخراوی ئیسلامی دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕیاز و کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جەددە چالاکییە کردەییەکانیان بۆ ئاسانکاری کاروباری حاجیانی ماڵی پیرۆز دەستپێکردوە، ئەو دامەزراوانەی پێشتر باسکراون بە فەرمی دەکرێنەوە.
ئەمساڵ دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە گەیشتنە ئەنجام و بەفەرمی دەستپێکردنەوەی پەیوەندیەکانیان راگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی چەند ساڵی رابردودا گەیشتبووە خراپترین ئاست.