دەروازەی سێماڵکا – پێشخابوور بەڕووی دۆخە مرۆییەکاندا دەکرێتەوە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیدارەی دەروازەی سنووریی سێماڵکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، گەڕانەوەی چالاکییە بازرگانییەکانی بۆ دەروازەکە راگەیاند، کەلەمڕۆوە دەست پێدەکات.
لە یازدەی مانگی ئایاری رابردوودا، ئیدارەی دەروازەی پێشخابوور لە هەرێمی کوردستان، بەرامبەر بە دەروازەی سێماڵکا، دەروازەکەی بەڕووی هاتوچۆی سەرنشین و کەلوپەل و کەرەستەی بازرگانیدا تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە، داخست.
باز ئەحمەد، کاربەدەست لە دەروازەکە، گەڕانەوەی چالاکییە بازرگانییەکانی پشتڕاستکردەوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە بخاتەڕوو و ئەمەش لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نۆرس پرێس، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
شەممەی رابردوو، ئیدارەی دەروازەی سێماڵکا کردنەوەی بەشێکی دەروازەکەی، دوای 26 رۆژ لە داخستنی، راگەیاند، ئەمەش تەنها بۆ بەشی پەیوەندییەکان و رێکخراوە مرۆییەکان بوو.
کارەکان لە دەروازەکەدا بە میکانیزمی جاران دەستپێدەکاتەوە، لە هەر هەفتەیەکدا سێ رۆژ واتە شەممە و دووشەممە و چوارشەممە، هەروەها رێگە بە پەڕینەوەی دۆخە مرۆییەکان دەدرێت.