هەولێر – نۆرس پرێس
کۆمپانیاى ڤێرجن هایپەرلوپ، سەرقاڵى تەواوکردنى خێراترین شەمەندەفەرە لەنێو وڵاتى ئیمارات.
بەتەواو بوونى ئەو پڕۆژەیە، پێشکەوتنەکانی بوارى گواستنەوە پێدەنێتە قۆناغێکى دیکە لە ئیمارات.
خێرایی شەمەندەفەرەکە بەشێوەیەکە گەشتکردن لەنێوان دوبەى بۆ ئەبوزەبى لە یەک کاتژمێر و 17 خولەکەوە کورتدەکاتەوە بۆ 12 خولەک.
کۆمپانیای Virgin’s Hyperloop کە لەلایەن کۆمپانیای DP World پشتگیرى دەکرێت، بنکەکەی لە شارى دوبەیە، بۆ ئەو مەبەستە تاقیکردنەوەیەکى لە بیابانەکانى نیڤادا ئەنجامداوە.