هەولێر – نۆرس پرێس
عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە جیهاندا بەهۆی هەندێک کاریگەریی بەرجەستەی گۆڕانی ئاو و هەوا.
ئەم دیاردە کارەساتبارە دوو رووبارە ئەفسانەییەکەی عێراقی خنکاندووە، دیجلە و فورات کە سەرچاوەی سەرەکی ئاودێری زۆرینەی جووتیارانی ئەم وڵاتەن، بوونەتە دوو جۆگەی سادەی بێ کەڵک.
هەرچەندە ئەو پرسە تاڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە کەمی بارانەوە هەیە، بەڵام دروستکردنی بەنداو لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە هاتنی ئاوی بۆ عێراق سنوردار کردووە.
کەمی ئاو وردە وردە جووتیاران و مەڕدارەکان بەرەو شارەکان ناچار بە کۆچ دەکات.
لەم حاڵەتەشدا بێستانەکان زیاتر بەرەوڕووی “با” دەبنەوە کە خۆڵ و شلەی سەر خاکەکە لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت.
بەگوێرەی داتایەک کە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاو کراوتەوە، لەسەدا 42٪ی زەویی عێراق بە هۆی بیابانبوونەوە ژیانی تێدا نەماوە.
پسپۆڕانی ژینگە دەڵێن “عێراق زۆرترین زەرەرمەندی ئەم حاڵەتە سروشتییەیە کەچی بەرپرسانی وڵاتەکە کەمترین خەمی لێدەخۆن و چارەسەرەکان کاری جددییان بۆ ناکرێت”.