هەولێر – نۆرس پرێس
شەوی دوێنێ یەکشەممە، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا، ئەم هەواڵە لەلایەن چەند میدیایەکی نێودەوڵەتییەوە بڵاوکرایەوە و دواتر پنتاگۆن روونکردنەوەیەکی لەسەر هۆکاری بیستنی دەنگی ئەو تەقینەوە گەورەیەی ئاشکراکرد.
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ و فریاکەوتنی ئەمریکا رایگەیاند، دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە واشنتۆن بیستران، بەھۆی بەرپەرچدانەوەی چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەری بچوکەوە بووە، کە چوونەتە ناوچەیەکی ئاسمانی قەدەغەکراو.
وەزارەتەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، “ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەن لە هەموو ناوچەی پایتەختەوە سەبارەت بە دەنگی تەقینەوەکە، لە ئێستادا هیچ هەڕەشەیەک لە ئارادا نییە”.
پنتاگۆن ئاشکراشی کرد، ھۆکاری ئەو دەنگە بەھۆی فڕینی فڕۆکەی جۆری ئێف 16 بووە بە خێراییەکی زۆر، کە بەرپەرچی چەند فڕۆکەیەکی شەڕکەری بچووکی لە جۆری سیسنا 560داوەتەوە، چونکە چوونەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو، لە ئاسمانی باکوری ویلایەتی ڤێرجینا
هاوکات فەرمانگەی ئاسایشی ناوخۆ و فریاگوزاری لە شاری ئاناپۆلیس رایگەیاندووە، “ئەو تەقینەوەیە بەرزەی کە لە ناوچەکە بیستراوە، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بووە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە رێگەپێدراوە”.