بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینانەوە لە گوندەواری حەڵەب گیانلەدەستدان و بریندار هەیە
حەڵەب – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک کە دەیگواستنەوە بۆ شاری حەڵەب.
پارێزگاری حەڵەب لە راگەێنراوێکدا لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لەئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی پۆلمانی گواستنەوەی سەرنشینەکان لە نێوان ناوچەکانی ئیسیریا و ئەلسەفیرە لە گوندەواری شاری حەڵەب، 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و 39ی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە کاتژمێرحەوتی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ئەلسەفیرە لە شاری حەڵەب ئاگادارکراوەتەوە لە وەرگەڕانی پاسێکی پۆڵمان بۆ گواستنەوەی سەرنشینەکان لە نزیک گوندی ئوم عامودە، کە دەکەوێتە نێوان ناوچەکانی ئیسریا و ئەلسەفیرەوە.”
لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، “یەکسەر کاروانەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنەکە و دەرکەوتووە کە پۆڵمانە وەرگەڕاوەکە، بەرەو شاری حەڵەب بەڕێوەبووە و رووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و برینداربوونی 39 کەسی دیکە.”
ژمارەیەک لە سەرنشینەکان رایانگەیاندووە کە “کاتێک گەیشتوونەتە پێچەکەی نزیک گوندی ئوم عامودە، شۆفێرەکە نەیتوانیوە پاسەکە کۆنترۆڵ بکات، ئەمەش بووەتە هۆی وەرگەڕانی”.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پولمان کە 45 سەرنشینی هەڵگرتبوو لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی شاری حەڵەب، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینی هەندێکیان سەختە.
راشیانگەیاندووە، پاسەکە سەر بە کۆمپانیای گواستنەوەی “ئەلفواز”ە، و لە ناوچەی مەنبجەوە هاتووە، کە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی حەڵەبەوە.