کەسێک لە نێو رووباری فورات لە دێرەزوور خنکا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، 4ی حوزەیرانی 2023، لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، کەسێک لە نیو رووباری فورات خنکا.
عەبدولساڵح، دانیشتووی شاری مەیادین، 40 کم لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، رایگەیاند، “ئەو کەسی خنکاوە، ناوی خالید بەیرامە و تەمەن 24 ساڵە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووباری فورات بە خنکاوی دەرهێنراوە.
ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری بەرگری شارستانی توانیان دوای کاتژمێرێک لە خنکانی ئەو گەنجە تەرمەکە بدۆزنەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاوین و مەلەکردن، چالاکوانانی ناوچەکە پۆستەریان لەسەر قەراخی رووباری فورات داناوە و رێنمایی و هۆشدارییان نووسیوە سەبارەت بە شوێنە مەترسیدارەکان.