لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کەسێک خنکا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە، لە شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی گوندەوارەکانی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەسێک لە ڕووباری فوراتدا خنکا.

عەبدول ساڵح، دانیشتووی شاری مەیادین، بە دووری 40 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، ڕایگەیاند، ئەو گەنجە ناوی خالد بەیرام تەمەن 24 ساڵە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووباری فوراتدا گیانی لەدەستدا.

ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری بەرگری شارستانی توانیان دوای کاتژمێرێک لە خنکانی ئەو گەنجە تەرمەکەی بدۆزنەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئەندامانی مەفرەزەی ئەمنی سەربازیی سەر بە هێزەکانی حکومەت لە شارۆچکەی مەریعیه لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، تەرمی گەنجێکی نەناسراویان لە کەناری ڕووبارەکە دۆزیەوە، کە لە ڕووباری فورات خنکابوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاوین و وەرزی مەلەکردن، چالاکوانانی ناوخۆیی لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە لافیتەیان لەسەر کەناری ڕووباری فورات داناوە و دروشم و هۆشدارییان نووسیوە بۆ ئەوەی خەلک خۆیان لە مەلەکردن لە شوێنە مەترسیدارەکاندا بپارێزن.

ئامادەکردنی: ماهر مستەفا – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی