خاوەنی نووسینگەکانی ئاڵوگۆری دراو لە شاروچکەی عامودە مانگرتنیان رایگەیاند

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

رۆژی یەکشەممە، 4ی حوزەیرانی 2023، زۆربەی خاوەنی نووسینگەکانی ئاڵوگۆری دراو لە شاروچکەی عامودەی سەر بەر شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوایی کوردستان مانگرتنیان رایگەیاند، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە مەرجە نوێیەکانی مۆڵەتپێدان کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن بەرێوبەرایەتی خۆسەرەوە دەرچووە.

زیوەر حاج یوسف، خاوەنی نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری عامودە، بە نۆرس پرێس رایگەیاند: “ئەو مەرجە نوێیانەی مۆڵەتدان ،کە لەلایەن فەرمانگەی ناوەندیی دراو و پارەدان لە بەرێوبەرایەتی خۆسەردا دانراوە، زۆر قورس و مەحاڵن، ئەمە جگە لەو سیستەمی باج قورس بەرامبەر خاوەن نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕکردن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێری رێنماییە نوێیەکانى بێت، دەبێت خاوەنی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕکردن لە ساڵی داهاتووەوە باجی ساڵانە بە بڕی هەزار دۆلار بدەن، دوای ئەوەی ئەمساڵ 400 دۆلاربووە و ساڵی رابردووش 100 دۆلاریان داوە.

حەج یوسف روونیشیکردەوە، بە گوێری بریارە تازەکە بێت، کە لەم دواییانەدا لەلایەن دیوانی نەختینەیی و پارەدانەوە دەرچووە، دەبێت خاوەن نووسینگەکان 100 هەزار دۆلار یەدەگیان هەبێت هەروەها خاوەن کۆمپانیاکان دەبێت 150 هەزار دۆلار یەدەگیان هەبێت، ئەمە جگە لە کەرەستە ئامێرەکانی نێو نووسینگەکان.

لەماوەی رابردوودا نوسینگەی پارە و پارەدان داوای لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆری  دراو و کۆمپانیاکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کرد، کەی بڕی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک بیمە بدەن، بەو پێیەی دوای 6 مانگ ئەو بڕە پارەیە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێتەوە، بەڵام بڕی 150 هەزار دۆلار وەک گەرەنتییەکی دارایی لای خۆی دەهێڵێتەوە. لە کۆتایی قسەکانیدا حەج یوسف، جەختی لەوە کردەوە کە داواکارییەکانیان بریتییە لە وەستاندنی جێبەجێکردنی بریارە تازەکە و گۆڕینی بڕی گەرەنتی دارایی بە موڵکی دیکەی وەک زەوی و خانووبەرە.